زارى كرمانجي – سيدهكان :
ماوەی دوو ڕۆژە تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، بە بیانووی بوونی پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆپبارانى ناوچە سنوورییەکان دهكات و بهو هۆيهوه گوندنشينانى سنوورى برادۆست و کاسبکاران و ژمارەیەکی زۆر لە کۆچەر و مەڕدار و جووتیار واری خۆیان جێ هێشتووه.
بە پێی سەرچاوە ئەمنییەکانی ناوچەکە، سوپای پاسداران لە دۆڵ مەیدانی شنۆوە تۆپەکان ئاراستەی بەربزین، گەروی سینگان و سەقەڕ دەکات، ئەو چەکانەی بەکاریان دەهێنێت، هاوەن، تۆپی 140 و ڕاجیمەن.
ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ماوەی دوو ڕۆژە ئێران دەستی کردووە بە تۆپبارانکردنی ژمارەیەک گوند و ئاوایی ناوچەکە و بەو هۆیەوە ترس و دڵەڕاوکێی خستووەتە نێو کاسبکار و گوندنشینان و ژمارەیەک ماڵە کۆچەر و جووتیار لە ترسی گیانی خۆيان کار و کاسبيان جێ هێشتووە.
ڕاشیگەیاند، تۆپبارانەکە تا ئێستا زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ڕووبەرێکی زۆری پووش و پاوانی ناوچەکەی سووتاندووە.