لە چەند رۆژی رابردوو بە مەبەستی رێگریی لە گەڕانەوەی پارتی بۆ شاری كەركووك، لەلایەن ملیشیاكانەوە رێگەكان داخرا بۆیە گەنجانی ئەو شارەش ئەو رەفتارەیان قبووڵ نەكرد و هاتنە سەر شەقام، دوای ئاڵۆزییەكی زۆر ژمارەیەك هاووڵاتی شەهید و بریندار بوون.
(سابرین نیوەز) كەناڵێكی سەربە گرووپی میلیشیای عەسائیب ئەهلولحەقە، ناسنامەی ئەندامێكی هێزەی دژە تیرۆری یەكێتی بڵاو كردەوە، كە بۆ دروستكردنی پشێوی خۆی خزاندووەتە ناو خۆپێشاندەران و تەقەی لە هێزە تەناهییەكان كردووە.