مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
راگڕی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بێ بەرامبەر فۆرمی زانکۆلاین بۆ دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەيی سنووری قەزای مێرگەسۆر و دەوروبەری پڕدەکاتەوە لە لایەن کەسانی شارەزا و پسپۆر لە بوارەکەدا”.
د.تالب محەمەد، راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، گوتیشی:” قوتابیان بۆ ماوەی هەشت رۆِژ لە کاتژمێر 8:30 بەیانی تاوەکو 2 دوای نیوەڕۆ دەتوانن سەردانی پەیمانگە بکەن، بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكانیان.