دوای ئەو ستەمەی حكومەتی عێراق لە ئاست هەرێمی كوردستان دەیكات و سیاسەتی برسی كردنی كورد پەیرەو دەكات، هەروەها ئەو كێشانەی لە كەركووك دروستبوون، ئەمڕۆ خۆپیشاندانێكی ملیۆنی لە دهۆك بەرێوەچوو، بەڵام كەناڵەكانی راگەیاندنی زۆنی سەوز بە بینرا و سۆشیاڵ میدا كمترین گرنگیان پێداوە، هەندێكیان هەر باسیان نەكردووە، هەندێكشیان بەشەرمەوە بە شێوەیەكی زۆر سادە و ساكار باسیان لێوە كردووە .
راگەیاندنكاران و چاڵاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنی هۆكاری ئەم كمتر خەمییەی راگەیاندنكاران و كەناڵەكانی راگەیاندن بۆ رێنماییەكانی سەرووی خۆیان دەگێرنەوە.
ماهیر حەمەدەمین، رۆژنامەنووس لە هەولێر لەمبارەوە بە زاری كرمانجی گووت ” گرنگی نەدان بە خۆپشاندانەكانی دهۆك بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە، ئەو كەناڵانە سیاسەتی حزبەكانیان پەیرەو دەكەن و حزبەكانیشیان لە ترسی بەغدا و ئاغا كانیان قسە ناكەن “.