” ئەوانەی هەوڵی ناشیرینكردنی كوردستانیاندەدا بەدوای دۆزینەوەی وەڵامێكن بۆ ئەوەی رووڕەشی خۆیان سپی بكەنەوە”.
چەندین ساڵە حكومەتی هەرێمی كوردستان، دوای لێكۆڵینەوەو توێژینەوەی وورد، مەترسییەكانی رادەستكردنی نەوت و داهاتی هەرێمی كوردستان بە حكومەتی بەغدای بۆ هەموو لایەنە سیاسییەكان و شەقام شێكردۆتەوە، بەڵام هەندێك كەس بە مەبەست یا لە نەزانی و بێ ئەزموونی و هەندێكشیان لەسەر داوای ئەجندایەكی دەرەكی دژە كوردەوە، وایان لە شەقام دەگەیاند ” ئەوەی حكومەت و پارتی دیموكراتی كوردستان دەیڵێت راست نییە و ئەگەر حكومەتی هەرێم نەوت و داهات رادەستی بەغدا بكات، مانگانە زیاتر لە دەستكەوتی ئەو كات پارە بۆ هەرێم دەنێرێت”. دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم رێككەوتنی لەگەڵ حكومەتی بەغدا كرد و بڕە مووچەی هەرێم كە بەپێی یاسا لە بودجە جێگر كرا، نانێرێت و كێچەڵ بە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات. بەڵام ئەوانەی ئەو كات قسەی قەبەیان دەكرد و دژی سیاسەتی حكومەتی هەرێم قسەیان دەكرد و پاڵپشتی حكومەتی ناوەندییان دەكرد، ئێستا بێ دەنگن.
راگەیاندنكار خەلیل خدر، لەمبارەوە بۆ زاری كرمانجی گووتی ” ئەو كەسانەی تا دوێنێ رەخنەیان لەحكومەتی هەرێم دەگرت كە داهات و نەوت رادەستی حكومەتی ناوەندی ناكات، ئەمڕۆش لە ئاست ئەو ستەمەی لە بەغداوە لە بەرامبەر نەتەوەی كورد دەكرێت بێ دەنگن، نیشانەی نەخوێندەواری و كورت بینیانە، یا بە مەبەستی تۆڵە كردنەوە لە چوارچێوەی رقێكی سیاسی لە پارتی، شەقامیان بە ئاراستەیەكی هەڵەدا برد و نەتەوەی كوردیان خستە ئەو مەترسییەی كە دووژمنانی كورد ئاواتیان بۆ دەخواست”.
ئەو راگەیاندنكارە، زیاتر گووتی ” ئەو كەسانەی تا دوێنی هەوڵی ناشیرینكردنی هەرێمی كوردستانیاندەدا و شەقامیان لە دژی حكومەتی هەرێم هان دەدا، ئێستا بەدوای دۆزینەوەی وەڵامێكن بۆ ئەوەی رووڕەشی خۆیان سپی بكەنەوە كە پێیان ناكرێت”.