زاری كرمانجی-سۆران
لەلایەن لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی قه‌زای ناوەندی سۆران، نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی ئاب راگەیەندرا.
یوسف موختار، ئەندامی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی قه‌زای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” بۆ مانگی 8ی 2023 بە گشتی مۆلیدە ئەهلییەكان (350 بۆ 365) كاتژمێر كاریان كردەوە، بەمەش بۆ هەر ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە (15:500 بۆ 16) هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت”.
ئاشكراشی كرد: ” هه‌روه‌ها لە بازاڕ مۆلیدە ئەهلییەكان 201 كاتژمێر كاریان كردووەو بۆ هەر ئەمپێرێك (9:500) دینار دیاری كراوە.