تانیا سۆفی _ زاری کرمانجی:
ماوەیەکی زۆر بوو ئەو هاووڵاتییانەی خاوەنی زەوی سندوقی بوون، نەیان دەتوانێ زەوییەکانیان بکەنە خانوو، داوای چەندین جار داواکاری ، بە پاڵپشتی و رەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان توانرا ئەو بابەتە چارەسەر بکرێت لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان .
لە میانەی دیدارێکیشدا لە گەڵ زاری کرمانجی سەرۆکی شارەوانی سۆران دەڵێت ” ئاسانکاری کراوە بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کێشەی زەوی سندوقی هەبووە ئێستا بە شێوەیەک بەرچاو و بە ڕێژەی ٪ ١٠ پارەکە کە مبۆتەوە”.
ئەندازیار سەلوا شۆڕۆ، سەرۆکی شارەوانی سۆران، لە دیدارێکی تابیەب بۆ زاری کرمانجی گوتی” زەوی سندوقی لە مێژە بڕیاری لەسەر دەرچووە کە سەرەتا %100 بوو سوودمەند بوونی زۆریشی تێدا بوو، هاووڵاتی گلەیی زۆری هەبوو لەسەر ئەوەی کە ڕێژەکەیان پێ زۆر بوو ، پاشان کاری لەسەر کراو هەموار کرایەوە ڕێژەکەی کەم کرایەوە بۆ %30 . بەڵام بەهۆی گلەیی هاووڵاتییان کە ئەم ڕێژە پێ زۆر بوو بۆ دواجار و ناچار بەدواداچوون کراو لێژنەیەک پێک هێنراو ئەم جارە ڕێژەکە کرایە %10 کە لەهەفتەی رابردوو بڕیارەکەمان بە دەست گەیشت ئەمەش رۆڵی گرنگی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو بۆ کەم بوونەوەی ئەو ڕێژەیە لە ٪١٠٠بۆ٪ ١٠ “.
سەرۆکی شارەوانی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد ” بۆ زەوی سندووقی سەرەتا ڕووپێوەکان سەردانی زەوییەکە دەکەن وکەشفی دەکەن، رووبەری زەوییەکە دیاری دەکرێت. بە پێی ئەو رووبەرە لیژنەی خەملاندن سەردانی نوسینگەکان دەکەن ئەو نوسینگانەی کە زەوی و زار دەفرۆشن نرخەکەی لێ وەر دەگرن بە نرخی رۆژ خەملاندنی بۆ دەکرێت. لە ئێستا دا ژمارەی ئەو داواکاریانە گەیشتوەتە 802 داواکارییە، لەمەشیان داواکاری بەشێکیان کە پێشتر داوایان کردبوو کە ئەو کات ئامادە نەبوون دووبارە داواکاری نوێیان کردووە بۆ دەستپێکردنی کارەکانی زەوی سندووقی، هەر بۆیەش داوا لە هاووڵاتییان دەکەم بەر لەوی بێنە شارەوانی داواکاری پێشکەش بکەن کە دێن بۆ مامەڵە کردن،پێویستیان بە پشتگیری موختار هەیە یاخود شتێک بسەلمێنێ کە ئەم زەویە هی ئەو کەسەیە تاکو ڕۆتینیات کەمتر بێت بۆ ئەوەی کارەکان بە زوو ترین کات تەواو بکرێن.