پشتیوان کەریم – سۆران
بەڕێوەبەری بەشی دارایی زانکۆی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ سێشەممە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی دەرماڵەی مانگەکانی (سێ و چوار)ی قوتابیانی زانكۆی سۆران.
قابیل زرار ، بەرپرسی دارایی زانکۆی سۆران ئەوەشی خستەڕوو:” جگە لە دەرماڵەی مانگەکانی سێ و چوار بۆ مانگەکانی پێنج و شەش، ووردبینی کراوە چاوەڕوانین لە داهاتوودا بۆ دوومانگی دیکەش لەبانک پارهكه خەرج بکرێت بۆ قووتابیان، بڕی پارەکەش بۆ دەروەی شار 60 هەزار و بۆ ناو شار 40 هەزار دینار دیاری کراوە .”