محەممەد مەحموود- سۆران :
لەپلە بەندی شارەوانییەکان، سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران پلە یەکەو داواکاری بەرزکردۆتەوە و بۆئەوەی ببێتە نایاب، کەمی میلاک گرفتە لەبەردەمیان .
لەدیدارێکی زاری کرمانجیدا ئەندازیار سەلوا شۆڕۆ ئەسعەد، سەرۆکی شارەوانی سۆران گوتی” لە پلە بەندی شارەوانییەکان سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران لە ریزبەندی پلەیەکە ، بۆ ئەوەی بچینە نایاب داواکاریمان داوەتە ئیدارەی سۆران و لەوێشەوە بەرزکراوەتەوە بۆ وەزارەتی شارەوانی”.
سەرۆکی شارەوانی سۆران باسی لەوەشکرد” پێوەرەکانی نایاب لە شارەوانی سۆراندا هەنە، ئێرە بۆتە ئیدارەی سەربەخۆ و ژمارەی دانیشتوانیش هەر زیاد دەکات ، کاتێک بووینە نایاب دەسەڵاتی کارکردن و هەیکەلی ئیداریشمان زیاتر دەبێت و هۆبەو بەشی نوێ دەکرێنەوە”.
لە کۆتایی قسەکانیدا سەلوا شۆڕۆ ، ئاماژەی بەوەدا ” گرفتی کەمی میلاکمان هەیە لە ئێستاشدا گەر ببینە نایابیش ئەوا پێویستیمان بە فەرمانبەری زیاترە بۆ راییکردنی کارو بارەکانی هاووڵاتییان .