پشتیوان کەریم -سۆران:
بە گووتەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سۆران، ئەمڕۆ سێ شەممە 5-9-2023 بەنزینی حکوومی لە گشت قەزاكانی سهربه ئیدارەی سۆران دابەش دەکرێت.
ئەمیر سەلیم شانەدەری، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سۆران ئاشكراشی كرد: ” ئەو بەنزینجانانەی كە ئەمڕۆ سێشەممە بەنزینی حكوومیان لێ دابەش دەكرێت، بریتین لە وێستگەكانی (بێجان قەزای خەلیفان، ڕەژدوور قەزای چۆمان، مەیدان لە قەزای سیدەکان، وێستگەی دێلزیان لە قەزای ناوەندی سۆران)”.
ئەوەش دەخاتەڕوو: ” هەروەها دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ لە وێستگەی چوارچەل قەزای ناوەندی سۆران کاتژمێر 12 نیوەڕۆ، لە وێستگەی هەڤ لە قەزای رواندوز، کاتژمێر شەش بۆ حەوتی ئێوارە دابەش دەکرێت، هەروەها دوای كاتژمێر چواری ئێوارە لە وێستگەی بلێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر دابەش دەكرێت”.
هێمای بۆ ئەوەش کرد: ” لە هەر کێشەو ڕەخنەیەک شۆفێران دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەی بەرێوبەراییەتییەکەمان 0750 1001041 بکەن .”