رێباز نەجات شێخ
تۆێژەری کۆمەڵایەتی
پێش چەند رۆژێک ڤیدیویەکم بینی جێگای سەرنج و گرنگیپێدانبوو بۆ من وەک توێژەرێک و کۆمەڵناسێک شەن و کەوی بکەم، ئەو ڤیدیویەی کە منداڵێک لە تەمەنی پێنج شەش ساڵان بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر منداڵێکی هاوتەمەنی خوی، بەڕاستی ئەم دیمەنە منی تاساند کارەساتێکی زۆر گەورەیە وە زۆر مانا لەخو هەڵدەگرێت وە چەندین هۆکاری لەپشتەوەیە کە زۆرینەمان لێی بێئاگاین، جا ئەوەی جێگای سەرنجە چی وای لەو منداڵەو دەیان منداڵیتر کردووە کە فێری ئەم هەڵسوکەوتە دڕندانە ببن، هەموومان دەزانین منداڵ بەوپەری پاکیەوە لە دایک دەبێت، کاتێک ناتەندروست دەردەچێت، زادەی پەروەردەیەکی نامرۆڤانەو دەسکردی خۆمانن، هۆکاری سەرەکیش پەرەوەرەیە بەڵام زۆر لقو پوپی لێدەبێتەوە با بە خاڵ باسیان بکەین.
یەکەم: ئایا دایک و باوکی ئەم منداڵە هەڵسوکەوت و ڕەفتارو مامەلەی توندوتیژیان ئەنجامداوە جا چ راستەوخۆ لەگەڵ منداڵەکەبێت یان ئەندامانیتری خێزانەک چونکە هەمان کاریگەریان هەیە لەسەر منداڵەکە، لە رووی دەروونیەوە تێکی دەشکێنێت و لە پرێک بەم شێوەیە دەتەقێتەوە جا یا لە براکەی، خوشکەکەی، هاورێکەی، دەردەکاتەدەرەوە.
دووەم: ئەم منداڵە هەر لە کاتی لەدایکبوونەوە هیچ یاسا و سنورێکی بۆ دانەنراوە بۆ یاریە ئەلکترونیەکان بەتایبەتی یاریە شەرانگێزەکان وەک پوبچی( کاتێک منداڵێک بە ئارەزوی خۆی دەتوانێت لە ناو یاریەکان کەسێک بکوژێت، گولەبارانی بکات، بیداتە بەر چەقۆ، بەسەیارە بەسەریدا بڕوات، ئەم منداڵە بە پێی کات لە عەقلی نائاگایی لای ئاسایی دەبێت لە ژیانی واقعیدا بەیانی کەسێک بەهەمان شێوە بکوژێت.
سێیەم: بەکارهێنان و پیرۆزکردنی چەک لای مناڵەکەت بەتایبەتی ئەگەر باوک سەربازبێت.
چوارەم: سەیرکردنی فلمە ئەکشنەکان بەتایبەتی ئەوانەی ناشێن منداڵ سەیریان بکات چونکە پڕن لە دیمەنی توندوتیژی و کوشتن و برین.
پێنجەم: سەیرکردنی تەلەفزیون کە بەڕای من سەرەکیترین هۆکارە لە کۆمەڵگای ئێمەدا، چونکە کەم ماڵ هەیە تەلەفزیونیان نەبێت، دەبینین رۆژانە ئەم هەواڵ و دیمەنانە لە کەناڵەکان دەگوازنەوە کە بە هیچ شێوەیەک نابێت منداڵ سەیری بکات و گوێی لێبگرێت، جێگای داخە کە کەناڵەکانی ئێمە زۆر بێ بەرپرسیارانە بەبێ هیچ فلتەرێک رۆژانە ئەم هەواڵ و دیمەنانە دەگوازنەوە، بۆ نمونە منداڵێک باوکی خۆی کوشت، یا خوشکی خوی سوتاند، یا ئەو دیمەنانەی کە هەموومان بەچاوی خۆمان بینی کە لە شەری داعش دەگوازرانەوە کە لەهیچ یاسایەک و کۆمەڵگایەک رێگە پێدراو نیە منداڵ ئەم دیمەنانە ببینێت.
شەشەم: یان بەهۆی ئەو ژینگەیەی جاروبارهەربۆ خۆشی چەک بەکاردەهێنین.
حەوتەم: هەروەها هۆکارێکی دیکەی شاراوە هەیە ئەویش بەها پێدانە بەو کەسانەی کە، هەم لە فلمەکان هەم لە ژیانی حەقیقی هەڵدەستن بە تۆڵە کردنەوە و کوشتن،تەنانەت هەندێک جار بەهۆی ئەو کارەیانەوە پێگەی کۆمەڵایەتیان بەرزدەبێتەوە، وەکو پێشتر دیمان دەکرێت لەسەر فوڵلایت و شکاندنەوەی سەیارە بێت. یا خوێن بڕژێت لەسەر ڕیاڵ و بەرشە.
لێرەدا نە ڕیاڵ و بەرشە، نە فوڵ ڵایت و شکاندنەوەی سەیارە تاوانبار نین، بەڵکو عەقڵیەتی دواکەوتوویی من و تاکەکانی هاوشێوەیە تاوانبارن.
هەشتەم: لە کوتاییدا دەمەوێت بلێم سیستەمی حوکمڕانیش بەتایبەتی سیستەمی پەروەردە کەمتەرخەمە بەدەرەجە یەک.
تێبینی: ئەم کێشەیە تایبەت نیە بەهیچ خێزانێکەوە بەڵکو لەناو هەمووماندا هەیەو لێی بێئاگاین.