مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
راگری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی راگەیاند: پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر لە سێ بەش پێكدێت، بەشەكانی كارگێری كار، تەكنیكی وەڕگێران و پەرستاری.
د. تاڵب محەمەمد، ئاشكراشی كرد: بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2023-2024 بەشی تەكنیكی وەڕگێران بۆ قۆناغی یەكەم هیچ قوتابییەك وەرناگرێت، ئەو بەشەمان دانەخستووە بە یەكجاری، بەڵكو بۆ ئەمساڵ هیچ قوتابیەك وەرناگیرێت و خوێندنی قۆناغی دووەمی ئەو بەشە بەردەوام دەبێت.