دلدار عەزیز – زارى كرمانجي :
دوای هاتنە بازاڕی ئایفۆن 14 خەڵکێکی زۆر لە سەرتاسەری جیهان ئەم مۆبایلەیان کڕیوە، بەڵام بۆیان دەرکەوتووە کە کامێراکەی کێشەی لەرزینی هەیە لەکاتی بەکارهێنانی پڕۆگرامەکانی ئینستاگرام، تیکتۆک و سناپ چات، هەر بۆیە کۆمپانیایی ئەپڵ وەڵامی کڕیارانی داوەتەوە رایگەیاندووە کە کێشەکە هاردوێری نییە سۆفتوێرییە، واتە لە داهاتوودا چارەسەر دەکرێت، ئەویش بەهۆی هاتنی ئەپدێیتی نوێ.