پشتیوان كەریم- سۆران:
لەبارەی وەستانی مامەڵەی هاووڵاتییان لە كۆمپانیای خۆراكی سۆران، بەڕێوەبەرەكەی، دەڵێت: لە ماوەی ڕابردوو بڕیاردرا بە وەرگرتنەوەی فۆڕمی خۆراك لە هاووڵاتییان بۆ ئەوەی بكرێن بە ئەلیكترۆنی، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێك دیار نییە، ئەوەش وای كردووە مامەڵەی هاووڵاتییان ڕایی نەكرێت.
حسێن محەممەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراكی سۆران، بۆ زاری كرمانجی، گوتی: تا ئێستا نۆرەی پارێزگای هەولێر نەهاتووە، بۆ ئەوەی كۆبوونی خۆراك بكرێتە ئەلیكترۆنی، بۆیە كاروباری هاووڵاتییان وەستاوە و بەهیچ شێوەیەك زیادكردنی ناوی تازە و رێكارەكانی دیكە ئەنجام نادرێت، تەنها ناوی مردوو لادەبرێت، ئەگەرنا هیچ شتێكی دیكە ناكرێت و چاوەڕوانی ڕێنمایی تازەین.