نووسین و ئامادەكردنی:
ئەندازیار عەبدوڵقادر رەسول
لەبنەڕەتەوە و لەگەڵ دروستبوونی مرۆڤدا، هەمووكات كۆمەڵێك ئامانج هەبوون لە ژیانیدا تاوەكو هەوڵی بۆ بدات و بەدەستی بێنێت، مرۆڤی نیاندرتاڵ سەرەتا بۆ دۆزینەوەی خۆراك و ڕزگاربوون لە برسییەتی پەنای بۆ ئاگر بردووە بۆ كوڵاندن و برژاندنی ئەوەی دەستی كەوتووە ، حەتمەن بۆ دۆزینەوەی ئاگریش هەروا، حەتمەن هیچ كامێك لەوانەی بە ئاسانی بەدەست نەهێناوە ، بەڵكو دوای چەندین هەوڵدان و شكست و دووبارە كردنەوە بەدەستی گەیشتووە .
ئۆكەی، باواز لە پێشوو بێنین و باسی ئێستا بكەین، بیربكەوە لەو ساتەی ئێستات كە لێی دەژیت چەند كەس لەم جیهانە كاردەكەن !!؟ دوور مەڕۆ هەر لە شارەكەی خۆت كاتێك تۆ خەوتوویت چەندین كارگە و كۆمپانیا لە شەفتی سێیەمی كاركردنیان دان و كرێكارانیان بەوپەڕی هێز و وزە و گڕوتینەوە كاردەكەن، چەندین قوتابی بە جددی سەریان لەسەر كتێب و تێنووسەكانیانە، بۆچی؟
ئەوان هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی ئەو شتە بەدەستبێنن كە لە ئامانجی خۆیان دایانناوە،
سینگڵن و دەیانەوێ داهاتوویەك بۆخۆیان بنیات بنێن، كرێچین و دەیانەوێ لە كابووسی خاوەن خانوو و پارەدانی سەرەمانگ دەرباز بن، ماندووبوونە لەهاتووچۆی پیادە و دەیانەوێ ئۆتۆمۆبێلی خەونەكانیان بكڕن، قوتابین و شەونخونی دەكەن بۆ ئەوەی نمرەی بەرز بەدەستبێنن و بگەنە كۆلێژە دڵخوازەكەیان، ئایا هەریەك لەو ئامانجانە ئەستەمن!؟!؟ بێگومان نەخێر….
لەوانەیە تۆ بڵێی بەشێكی زۆری خەڵك و خاوەن سەرمایەكان بەخت و چانس یان هەبووە و خوا پێی داون ، بەڵام دڵنیابە هەڵەی ، بۆ؟
چونكە هیچ كەسێك نییە لەماڵەوە دابنیشێ و لەدەرگا بدرێ و پێی بڵێن: ئەوە كلیلی ڤێلا هەزار مەترییەكەت و سویچی لێگززە ٢٠٢٤ ەكە و ئەوێش ئۆفیسی كۆمپانیا بەناوبانگەكەتە…
هەموو ئەوانە هەوڵدانی دەوێ هەوڵدان .
بوونی هیوا و ئاواتی مانادار یەكێكە لە ناوازەترین خەسڵەتەكانی مرۆڤی سەركەوتوو، كە دەڵێم مانادار لەگەڵ ئەو هیوا و ئاواتانەمە كە دەشێ و دەكرێ پلانی بۆ دابنێی و بەدیبهێنی، نەك تۆ ئاواتی ئەوەت هەبێ بچیتە جێی ڤلادیمێر پوتن و جۆ بایدن، نەبابە دانیشە
بۆئەوەی هیوا و ئاواتەكەت بەدیبهێنی چەند ڕەهەندێك هەیە دەبێ چاك دركی پێ بكەی و لە هزری خۆتدا بیچەسپێنی.
یەكەم: ئیرادە و باوەڕبوون بە ئامانج و ئاوات،
قوتابیت و ئامانجت ئەوەیە ئەمساڵ ببیتە یەكێك لە یەكەمەكانی هەرێم و كۆنمرەی ١٠٠ بەدەست بێنی، كارمەندی كۆمپانیایەكیت و دەتەوێ دوای ماوەیەكی دی ببیتە یەكێك لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری كۆمپانیا ، هەر ئامانجێكی ترت هەیە دەبێ باوەڕی تەواوت پێ هەبێ كە هیوای بۆ دەخوازی ، هەروەها ئیرادەیەكی پتەو و بەهێزت هەبێ كە بە هەموو شێوەیەك هەوڵ دەدەی بۆ بەدەستهێنانی ، ئەمە دەبێتە بناغەیەكی باش بۆت و دەتوانی هەنگاوی لەسەر بهاوێژی .
دووەم: هەوڵدان و كۆششی بەردەوام
لەوانەیە زۆربەمان ئەو ڕۆژانەمان بیر بێت كە پۆلی یەك و دووی سەرەتایی بووین، ئەو كاتە سەختانەمان بیربێت كە پۆلی دوازدە بووین و ڕۆژانە چەندین كاتژمێر دەمان خوێند، ئایا ئەگەر هەوڵمان نەدابا ئەنجاممان دەبوو؟ بێگومان نەخێر
سەیری قوتابییەك بكە كە هەوڵی نەداوە و بە تەلەفۆن و خزم خزمێنە گەشتۆتە پۆلی پێنج و شەشی سەرەتایی، ئایا ئایندەی هەیە!؟ حەتمەن نییەتی، بۆیە هەوڵدان و كۆششكردن هەمووكات بناغە و بنەمایەكی بەهێزی گەیشتنە بە ئامانج.
سێیەم: كۆڵنەدان لەكاتی بەربەست و شكست،
هەموومان لە ماڵەوە منداڵ دەبینین كاتێ لە سەرەتاكانی فێربوونی ڕۆشتنە، هەڵدەستێ دەكەوێ، هەڵدەستێ دیسان دەكەوێ ، دەیان و سەدان جار دەكەوێ تاوەكو فێری ڕۆشتن دەبێت و دەگاتە ئامانجەكەی، هەر ئەوە سەرەتاییترین نموونەی كۆڵنەدانە و دەبێ تۆ لەكاتی تووشبوونت بە گیر و گرفت و كێشە و هەندێ شكستی كاتی بەهێزەوە ڕووبەڕووی دۆخەكە ببیەوە و بەردەوامی بە ڕیگاكەت بدەی
سەیركە، ژیان خۆی بریتییە لە سیڕاع و ململانێ ، هیچ كەسێك لەسەر سنی یەكی ئاڵتون نایەت ئەوەی دەتەوێ پێشكەشت بكا، دەبێ بجەنگی بۆی ، ناڵێم ناكەویت، هەندێ جار فێرگەی ژیان زۆر خراپ بە زەویتدا دەدات، بەڵام نابێت لە هەڵسانەوە بێئومێد بیت .
چوارەم : بوونی پلان و بەرنامەی گونجاو
دوای ئەوەی بەئیرادەیەكی بەرزەوە دەتەوێ بەگڕوتینەوە هەنگاوبنێی ،گرنگە بزانیت چۆن هەنگاودەنێی و چی دەكەی!! هیچ كەسێك بە هەڕەمەكی ناگاتە ئامانج و ئاوات لەكاتێكدا كە بەبێ پلانی ڕەفتار دەكەی زۆر زوو سارد دەبیتەوە لە هەوڵ و كۆششەكانت و ئامانجەكەت لا بێ بەها دەبێت.
پێنجەم :پۆلێن كردنی سینگاڵەكان
هەركاتێك من، تۆ یان ئەو بمانەوێ كارێك ئەنجام بدەین یان هەنگاو بۆ شتێك بهاوێژین چەندین سیگناڵی دەورووبەر ڕوومان تێ دەكەن، بۆئەوەی نەڕوخێین و بیركردنەوەمان ئاڵۆز نەبێت، دەبێت ئەو سیگناڵانە پۆلێن بكەین، پۆزەتیڤەكان وەرگرە و وەكو هاندانێكی دەروونی و ڕۆحی سوودی لێ ببینە ،نێگەتیڤەكانیش فەرامۆش بكە و وایدابنێ هەرگیز نەتبیستووە و پێچەوانەی بكەرەوە .
ماوەیەكی زۆرە بابەتی ڕێنمایی پۆلی ١٢ دەنووسم، زۆركات كێشەی ئەو قوتابییانەی كە دەگاتە لام ئەوەیە كەسێكی نزیكی پێی وتووە ( كورە بابە دەرەجە بەتۆ نایەت، تۆ و خوێندنیان نەوتووە بۆخۆت لەماڵ دانیشە ) قوتابیش لەو حاڵەتە هەستیارەی خۆیدا ئەو سیگناڵە نێگەتیڤە كاری لێ دەكات و لێی دەبێتە گرێی دەروونی و كاریگەری زۆری لێدەكات، بەهەمان ،
شێوەش قوتابی هەیە لەڕقی ئەو قسانەی دەورووبەری، زیاتر و زیاتر كۆشش دەكا و نمرەیەك بەدەست دەهێنێ خاوەن قسەكان تووشی شۆك دەكات، بۆیە بزانە چۆن مامەڵە لەگەڵ سیگناڵەكان دەكەی.
شەشەم : ئارام گرتن و پشت بەستن
بۆ ئەوەی بە مووچەیەكی مانگانەی چەند سەد هەزاری یان دۆلارییەوە ، لەپاڵ بژێوییەكەت بتوانی ئۆتۆمبێلی خەونەكانت بكڕی لەوانەیە چەند ساڵێكت بوێ، دوو ، سێ یان پێنج ،
بۆ ئامانجەكانی تریشت هەروا، هەڵپەكردن و پەلەكردن لەخۆت پلان و بەرنامەكانت تێكدەدا و ئیرادەت لاواز دەكات و كۆششت سست دەكات.
لەپاڵ ئەوانەش گرنگە پشت بە پەروەردگاری مەزن ببەستی وەكو فاكتەرێكی گرنگی ڕۆحی و مەبدەئی ، هەستبكە بەردەوام لەپاڵ ئەوانەش گرنگە پشت بە پەروەردگاری مەزن ببەستی وەكو فاكتەرێكی گرنگی ڕۆحی و مەبدەئی ، هەستبكە بەردەوام لەگەڵتە و گوێی لێتە، یارمەتیت دەدات ، گوێت بۆ دەگرێ و لێت تێدەگات .
بۆ ئەوەی لە هەموو ئەوانە سەركەوتووبی و بگەیتە ئامانج، تكایە خۆت بە خودنەبوون كێشە و بەڵایەكی گەورەیە لەنێو گشت كۆمەڵ و چین و توێژێك تۆ كەسێكی باوەڕ و توانا و بیروڕای خۆت هەیە، چ پێویست دەكات كۆپی من یان ئەو بیت؟ بۆچی باوەڕت بەخۆت نییە؟
خۆت بە و بەهێزبە گەردوون و ژیان گرێنتی یان پێداویت و پێی دەگەی ، گەر وەستاویت دەستپێكە، گەر لەڕێگای بەردەوام بە و مەوەستە.