زاری كرمانجی- سۆران
سەرۆكی شارەوانی سۆران، دەڵێت: زێدەڕۆیی گرفتە لەبەردەم جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەك پێكهێنراوە و چاودێری ئەو كەسانە دەكات كە زێدەڕۆیی دەكەن.
سەلوا شۆڕۆ، سەرۆكی شارەوانی سۆران، بۆ زاری كرمانجی گوتی: گرفت زۆرن بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان یەك لەوانە زێدەڕۆییە، وەك هەموومان ئاگادارین لە دەرەوە و ناوەوەی سەنتەری شاری سۆران زێدەڕۆیی زۆرە، بەڵام لە ئێستادا توانیومانە ڕێژەیەكی زۆر كۆنتڕۆڵ بكەین، بۆ ئەم بابەتەش تیمی خۆمان هەیە چاودێری ئەو شوێنانە دەكرێت كە زێدەڕۆی دەكرێتە سەر، هەندێك لە هاووڵاتییانیش هاوكارن.