مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: نوسراومان بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كردووە بۆ كردنەوەی هێڵی تەكسی و كۆمپانیاكانی گواستنەوە لە دەروازەی نێودەوڵەتی زێت، چاوەڕێین بڕیاری لەسەر بدرێت، پەیوەندیمان بە قایمقامی قەزای مێرگەسۆر كردووە بۆ ئەوە بزانین چەند شۆفێر لەو هێڵە كار دەكەن، بۆ ئەوەی بتوانین كاری پێویست لەسەر بكەین.
بارزان میر عەلی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی سۆران، گوتیشی: لە ئێستادا چاوەڕێی فەرمانی وەزارەتین بۆ كردنەوەی نووسینگەی گواستنەوە لە دەروازەی زێت، بۆ ئەو مەبەستە نووسینگە ئامادەیە، تەواوی كەلوپەلەكانیش ئامادەن تەنها ماوە بڕیاری لەسەر بدرێت، ئەگەر فەرمان هات ئەوا فەرمانبەرانی ئێمە لەوێ دەست بەكار دەبن بۆ رێكخستنی كاروباری ئەم سێكتەرە.