زاری کرمانجی – سۆران:
بڕیار وایە لە سبەینێیەوە سێشەممە 10 ی ئەیلوولی 2023، حکومەتی عێراق ڕێکارەکانی ناردنی 500 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بخاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.
هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەبێت لەبارەی پرسی مووچە و بودجە.
پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی : “ئەمڕۆ کاتژمێر 15 : 12 خولەک حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەبێت لەبارەی پرسی مووچە و بودجە و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا.