سەردار قازی ـ رواندز:
بێهنام ئەردەشێر، هێرشبەری وەرزی رابردووی یانەی پێشمەرگەی هەولێر، بەگوێرەی گرێبەستێک روویکردە ریزی یانەی رواندز.
پێگەی یانەی وەرزشی رواندز، ئاماژەی بەوەداوە کە هێرشبەرێکی پیشەگەری نایابیان گواستوەتەوە.
بێهنام ـی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان ـە پێشووتر لەیانەکانی نەوەدێ ئورمیە و سەردارانی بۆکان ـی خولی پلەیەکی ئێران یاریی کردووە، هاوکات یاریزانی یانەکانی ئاکرێ و پێشمەرگەی هەولێر بووە.
ئەم وەرزە سەرکردایەتی هێڵی پێشەوەی رواندزییەکان دەکات.