پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بە بەراورد بە دوێنێ گۆڕانكاری بەسەردانەهاتووە و بەجێگیری ماوەتەوە، هاوكات هەر ئۆنسەیەكی زێڕ بۆ 1940 دۆلاری ئەمریكی بەرزبووەوە و مامەڵەی پێوە دەكرێت.
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، گوتیشی: سەرجەم مسقاڵەكانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن:
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 491 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 450 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 430 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 369 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.