زانكۆی سۆران خاوەنی هیچ باڵەخانەیەكی تایبەت بەخۆی نییە
مستەفا دۆلەمەری – سۆران:
بەڕێوەبەری بەشەناوخۆیەكانی زانكۆی سۆران، لە بارەی رێكخستن و نیشتەجێكردنی قوتابییان لە بەشەناوخۆیەكان، بۆ زاری كرمانجی، گوتی: ساڵی رابردوو 2104 قوتابی لە بەشەناوخۆیەكانی زانكۆی سۆران ماونەتەوە و لەو ژمارەیەش 1029 قوتابی كچ بوونە و 1075 قوتابیش كوڕ بوونە، كە 21 بەشە ناوخۆیی تایبەتن بە كچان و 12 بەشەناوخۆییش تایبەتن بە كوڕەكان كە سێیان لە ئازادین و 9 بەشەناوخۆی دیكە لە ناو شاری سۆرانن، كە زانكۆی سۆران خاوەنی هیچ باڵەخانەیەكی تایبەت بەخۆی نییە و گشت باڵەخانەی بەشەناوخۆیەكان كرێن.
عەبدوڵڵا شێركۆ، بەڕێوەبەری بەشەناوخۆیەكانی زانكۆی سۆران، گوتیشی: لە ساڵی 2013 دوو باڵەخانە لە ناو كەمپی زانكۆ دروست كراون، بەڵام تاوەكو ئێستا تەواو نەكراون، بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2023-2024 زۆر بەشی ناوخۆیی نۆژەن كراونەتەوە و گشت باڵەخانەكان كەلوپەری پێویستییان بۆ دابینكراوە و ئەمساڵ 250 قەلەوێرە، دۆشەك و موكێت، بۆ بەشەناوخۆیەكان دابینكراون و لە ماوەیەكی نزیكدا موكێتی گشت باڵەخانەی كوڕەكان دەگۆڕین، ئەمە لە كاتێكدایە ساڵی ڕابردوو موكێتی گشت باڵەخانەی كچەكان گۆڕدراوە، جگە لە تەباخ، سەلاجە، دۆلاب كە سەرجەمیان پێویستیان بە گۆڕینە.
































































