پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ یەك شەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار گۆڕانكاری بەخۆیەوە بینی، هەروەها گۆڕانكاری بەسەر بەشێك لە جۆرەكانی دیكەی دراودا هاتووە.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، گووتیشی: كۆی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا بەم شێوەیەیی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 154,000هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100دۆلار بەرامبەر بە چوار ملیۆن و 970 هەزار تومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە دوو ملیار 670 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 107،5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 126 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5,750 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تومەن بەرامبەر بە 3,100 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.