زاری كرمانجی- سۆران:
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، رایگەیاند: ”هه‌ولێر ماڵی كه‌ركووكییه‌كانه و هه‌میشه ده‌رگای كراوه بووه بۆ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كه‌ركووك، بۆیه به‌داخه‌وه بۆ ده‌ستڕێژی و شه‌هیدكردنی كۆمه‌ڵێك گه‌نج و لاوی كورد و برینداركردنی ژمارەیەكی دیكە له شاری كه‌ركووك، هیوای چاره‌سه‌ریی خێرا بۆ برینداره‌كان و سه‌ره‌خۆشییش له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌ین، ده‌رگاشمان كراوه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی بریندارەكانی خۆپیشاندەرانی شاری كه‌ركووك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر”.
پارێزگاری هەولێر ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ”ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كه‌ركووك و بەتایبەت بەرامبەر بە گه‌نجان و لاوانی كه‌ركووك كراوە، جێگای نیگه‌رانیی قووڵی ئێمه‌یه و هیوادارین چیتر خوێنی كه‌ركووكییه‌كان نه‌ڕێژرێت، ئێمە به راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، له هه‌ر شوێنێك ئەو بریندارانە پێویستیان بە چارەسەر بێت، ده‌رگامان بۆیان كراوه‌یه”.


































































