پشتیوان كەریم – سۆران:
لە ناوەڕاستی ئەم مانگە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە سۆران فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەكان بەڕێوەدەچێت و جووتیاران بەرهەمەكانیان نمایش دەكەن.
زێدان مەجید، شارەزای بواری كشتوكاڵ و رێخەری فێستیڤاڵ، بۆ زاری كرمانجی گوتی: لە 14 و 15ی ئەم مانگە فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە ئیدارەی سۆران بەڕێوەدەچێت.
رێخەری فێستیڤاڵە، دەشڵێ: فێستیڤاڵەكە لە پاركی گوڵان دەبێت و ڕۆژانە لە دوای نیوەڕۆ بۆ شەو بەردەوام دەبێت، بۆ ئەو مەبەستە 70 كەپر دادەنرێن و جووتیاران بەرهەمەكانیان نمایش دەكەن.
زێدان مەجید، ئاشكراشی كرد: ئامانج لەم كارە ناساندنی بەرووبوومی جووتیارانە، هاتن و بەشداری جووتیارانیش لە ئەستۆی ئێمە دەبێت بۆ هاتنیان و ناساندنی بەرهەمەكانیان، فێستیڤاڵەكەش بەهاوكاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبێت.