زاری کرمانجی – سۆران :
وەزارەتی تەندروستی عێراق راگهياند كه خزمهتگوزارى تهندروستيان پێشكهش به زیاتر لە چوار ملیۆن کەس له بەشداربووانى ڕێوڕەسمی ”ئەڕبەعین” چلەی ماتەمینی شەهیدکردنی ئیمامی حوسێن کردووە و 616 منداڵیش لەدایکبوونە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئەیلوولی 2023، ساڵح مەهدی ئەلحەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق، لە چوارچێوەی خستنە ڕووی ئاماری پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ زیارەتکرانی بەشدار لە ڕێوڕەسمەکانی ”ئەڕبەعین”، هێمای بۆ ئەوە کرد کە ڕێژەیەکی زۆری منداڵیش لەدایکبوونە.
ئەلحەسناوی ئاشکرای کرد لە نێو ئامارەکەدا 616 حاڵەتی لەدایکبوون تۆمارکراون لە نێو زیارەتکراندا.