رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
شه‌رمه‌زارییه دوای 6 ساڵ له داگیركردنی كه‌ركووكی كوردستان له‌لایه‌ن نه‌یارانی كورد و میلیشا و به چاوساغی یه‌كێتییه‌كه‌ی باڤڵۆك ، كه ده‌یان عه‌ره‌بی فاشیزم و پێ خواسیان له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووریی عێراق به مه‌به‌ستی شكاندنی شكۆ وئیراده‌ی گه‌لی كورد هێنابووه سه‌ر شه‌قامه‌كان و تا به تفنگه‌كانیان ترسنۆكانه رووبه‌ڕووی گه‌لی كورد له كه‌ركووكی پێكه‌وه‌ژیان ببنه‌وه و ڕێگریان له هه‌ناسه‌كێشان و ژیانی ئاسایی یان بگڕن ، به‌ڵام بینیمان كه ئه‌و پیلانگێرییه له سه‌ره‌تادا سه‌ری یه‌كێتیی و ئه‌وانه‌ی كه پاڵپشتیان بوون خوارد .
داگیركه‌ران و میلیشاكان كه دیاره كێ وچۆن ئاڕاسته‌كراون ، له مێژه دوژمنی كورد‌و كوردستانن ، هه‌میشه خه‌ونی سڕینه‌وه و ژێرده‌ستكردنی كوردوكوردستان ده‌بینن و له ماوه‌ی سه‌ده‌ی رابردوویش دڕیغیان نه‌كرد له به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره چه‌ك و ئامرازێك بۆ له‌ناوبردن و ڕیشه‌كێشكردنی مۆڕكی كوردبوون و كوردستانیبوونمان ، به‌ڵام سه‌ریان له چیا سه‌ركه‌شهكانی كوردستان دا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه و پێوه‌سته زیاتر گه‌لی كورد هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكات ، ئه‌و حزب و لایه‌نانه و میدیاكاكانیانه كه له‌جیاتی پشتیوانی كردن له گه‌لی كورد و مافه‌ره‌واكانیان له كه‌ركووك و هه‌موو كوردستان ، ئه‌وا پشتیوانی دوژمنان و داگیركه‌ران ودوژمنانی كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كان ده‌كه‌ن و خوێن و خواست و راپه‌ڕینی دژی داگیركه‌رانیان به‌لاوه زیانێكی گه‌وره‌یه ، به ئاشكرا پشتیوانی ناحه‌زانی كه‌ركووك و كورد ده‌كه‌ن و هه‌ڵوێستی جه‌ماوه‌ری به كاری تێكده‌رانه و پارتی ده‌زانن .
پارتی ، هه‌موو كوردستان به خاك و نیشتیمانی خۆی ده‌زانێت و هه‌موو كات ئاماده‌یه له سه‌ر بستێك خاكی كوردستان قوربانیی ببه‌خشێت نه‌ك ناوی باره‌گاییه‌ك ، ئه‌وه‌ش نه‌ك وه‌ك هه‌ندێك لایه‌ن ته‌نها به دروشمی بریقه‌دار و بێ كردار به‌ڵكو له پێناو كوردستانییه‌تی كه‌ركووك گه‌وره‌ترین شۆڕشی به‌خشیووه و كردۆته قوربانیی ، پارتی له پێناو شكۆ و ئیراده‌ی كه‌ركووك و كه شكۆی نه‌ته‌وه‌یی كورده په‌یوه‌ندییه‌كی رۆحی له‌گه‌ڵ كه‌ركووك هه‌یه ، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی كه به چه‌ند كاتژمێرێك له پێناو چه‌ند تانكه‌ره نه‌وت و به‌رژوه‌ندیی حیزبی و شه‌خسی و ڕق ئه‌ستووری له پارتی كه ئاڵاهه‌ڵگری كوردایه‌تی و كۆڵنه‌دانه و پارێزه‌ری شوناسی كه‌ركووك و ئاڵا و نه‌ته‌وه‌ییه كه‌ركووك و نیوه‌ی خاكی كوردستانیان راده‌ستی ئه‌م پێ خواس و میلیشا و تێكده‌رانه كرد .
مێژوو گه‌واهیده‌ره ، ئێوه هه‌میشه ئاماده‌ن بروخێنن و خۆتان راده‌ست بكه‌ن ،خاك راده‌ست بكه‌ن ، كورد ژێر ده‌ست و كۆێله‌ی نه‌یاران و دوژمنان بكه‌ن ، دواتر چه‌واشه‌كاری بكه‌ن و ئینجا خه‌ڵكیش سوپاسگوزاریتان بكات ، ئێوه ئێستا ره‌وایه‌تی كوردبوون و كوردایه‌تییتان له‌ده‌ستداوه چونكه له به‌ره‌ی میلیشا وگروپه‌كانی حه‌شدن و كاتێك بینیمان رۆڵه‌ی كورد ده‌بابه‌ت به سه‌ر جه‌سته‌ی دا ده‌روات و به گوڵه‌ی میلیشا و فاشیزمه‌كان شه‌هید وبریندار ده‌كرێت ، ئه‌وا پاساو بۆ میلیشا وشۆڤێنیه‌كان دێنه‌وه و وبوێری ئه‌وه‌تان نییه به‌رگری له كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كان بكه‌ن .
بۆیه، دوای چه‌ند ساڵ داگیركردنی شاره‌كه ، گه‌لی كورد زۆر هوشیار و به ئاگایه و به‌تایبه‌ت حزبە دۆڕاوەکانی شاری کەرکووک کە ئەوانەی لە دوایین هەڵبژاردن تووشی شکست هاتن ، نایانەوێ جارێکی تر پارتی بگەڕێتەوە ، چونکە بەگەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ كه‌ركووك سەنگ و قورسایان نامێنێ لەو شارە دواین هەڵبژاردن باشترین به‌ڵگه‌ن . له هه‌مانكاتیشدا کەرکووکیەکان ئێستا باش دەزانن کلیلی چارەسەری کێشەکانی شەرەکەیان لەدەست سەرۆک بارزانیی و پارتییه و تاکە سەرکردەی کوردە دەتوانێت بەرگری لەشکۆ و کەرامەتی كه‌ركووكییه‌كان بکات ، بۆیە بەتاکە هیوای خۆیان دەزانن و له هه‌مانكاتیشدا ، مێژوو سه‌لماندنی كه كه‌ركووك شوێن و موڵكی پێ خواس و میلیشا و خاكفرۆشان نییه .
Rebwar Hamalaw Shwani