مستەفا دۆلەمەری – بارزان:
ئەمرۆ یەك شەممە، پارچەیەكی وێستگەی 33KVلە ڕێزان تەقیەوە، بەو هۆیەوە هەریەك لە وێستگەكانی بلێ و شێروان كارەبایان نابێت.
فەرهاد یونس، بەرپرسی فەرمانگەی كارەبای بارزان، بە زاری كرمانجی، گوت: لە ئێستادا تیمەكانمان خەریكی چاككردنەوەی پارچەی وێستگەكەنە و لەماوەیەكی نزیكدا كێشەكە چارەسەر دەكرێت.