زاری كرمانجی-سۆران:
کەشوهەوای پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی راگەیەندرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی ئەیلوولی 2023، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ یەک شەممە و سبەی دووشەممەی راگەیاند.
کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ یەک شەممە 3ـی ئەیلوولی 2023:
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێرای با / لە سەرخۆ – مام ناوەند (10 – 20) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەودای بینین/ لە نێوان (9 – 10) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
کەشی پێشبینیکراوی سبەی دووشەممە 4ـی ئەیلوولی 2023:
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێرای با / لە سەرخۆ – مام ناوەند ( 10 – 20) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەودای بینین/ لە نێوان (9 – 10) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما/ کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 29 پلەی سیلیزی
سۆران:41 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی