زاری كرمانجی-سۆران:
نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ماددەی 140، دەڵێت: هەر كاتێك باسی هەڵبژاردن لە كەركووك بكرێت ئاژاوە دروستدەكرێت، چونكە لە سەركەوتنی كورد دەترسن لە هەڵبژاردندا. دەشڵێ: كەركووك كوردستانییە و هەر بە كوردستانیش دەمێنێتەوە.
دژوار فایەق، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ماددەی 140، بە زاری كرمانجی گوت: كەركووك كوردستانییە و بە كوردستانیش دەمێنێتەوە، كورد لە كەركووك ژمارە یەكە، ئەو كێشە و ئالۆزیانەی ئێستە لە كەركووك هەن، هەندێك لایەن لەوە دەترسن كورد لە كەركووك لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان یەكەم بێت.
نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ماددەی 140، دەشڵێ: ئەوەی ئێستا لە كەركووك ڕوودەدات فیتنەیە، دژی دەستوور و یاسا و ئەو ڕێككەوتنانەیە كە كراون، خەڵكی كەركووك قەرزداری سەرۆك بارزانی، پێشمەرگە و ئاسایشن، چونكە ئەگەر ئەوان نەبوانە كەركووكیش وەكو مووسڵ و شارەكانی دیكە لەلایەن داعشەوە داگیر دەكرا.