زاری كرمانجی-سۆران
نووسەرو چاودێرێكی سیاسی دەڵێت: ” بە درێژایی مێژوو، كەركوك و كەركوكییەكان لە چەوسانەوە و ستەم و دەركردن و گرتن و كوشتن و كاولكردن و تاڵان كردن و شوناس سڕینەوەو پاكتاوكردن لە ناھەقیدا پشكی شێری بەركەوتووە.
هادی باڵەیی نووسەرو چاودێری سیاسی، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” بە درێژایی مێژوو، كەركوك و كەركوكییەكان لە چەوسانەوە و ستەم و دەركردن و گرتن و كوشتن و كاولكردن و تاڵان كردن و شوناس سڕینەوەو پاكتاوكردن لە ناھەقیدا پشكی شێری بەركەوتووە، تا ئەمڕۆش كەركوك لە ستەم كردن و لە بێ نازی، زوڵم لئ كردن و بەعەرەب كردن پشكی شێری ھەیە. بەڵام بە شانازیشەوە كەركوكییەكان، لە خۆڕاگری و كۆڵنەدان، لە خەبات و قوربانی دان بۆ كوردایەتی و كوردستان پەروەری پشكی شێریان ھەیە”.
گووتیشی: ” هەموو كوردپەروەرێك خۆزگە بۆ ئەو ڕۆژە دەخوازێت، جارێكی تر شاری كەركوكی دڵی كوردان بە ڕزگاركراوی لە دەستی داگیركەران ببینێت، ڕۆڵە كەركوكییە نیشتیمانپەروەرەكان جارێكی تر بە داگیركەرانیان گوت: تا ئەوپەڕ پەستانمان بخەنە سەر و پاكتاومان بكەن و هەوڵی سڕینەوەی ناسنامەمان بدەن و خاكمان بەعەرەب بكەن، ئەوا كەركوكییەكان زیاترو زیاتر سوورتردەبن لە خەبات كردن، بەھیچ كلۆجێك سازش ناكەن لەسە مافە رەواكانیان و لەسەر كوردستانیەتی كەركوك، ئەوان ھەردەم پێشمەرگەی گیان لەسەردەستن، بێگومان ھەر خاك و مافێكیش لەسەری، سەرۆك بارزانی و خەڵكەكەی دەستی لێ هەڵنەگرێت و بۆ بە دەست ھێنانەوەی خەبات بكات و ڕۆڵەكانیشی قوربانی بدەن. زوو بێ یا درەنگ ئازادی و ماف وەر دەگرێت. گەشبینیشم بەوەی، كە ڕزگاركردنی كەركوك و ناوچە داگیركراوەكانی ترمان بۆ سەر كوردستان، لە چەند ساڵێكی نزیكدایە.
نەمری و سەروەری بۆ سئ ڕۆڵەی بەناحەق شەهیدكراومان لە كەركوك، سەرشۆڕی و مردن بۆ داگیركەران و شۆڤێنیەكان.