پشتیوان كەریم – سۆران:
بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، دەڵێت: دەرماڵە دەدرێتە قوتابییانی كوڕ و كچی شەهیدان و ئەنفالكراوان.
كەریم كاوە، بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، گوتیشی: ئەو قوتابییانەی كەسوكاریان شەهیدە، یان ئەنفالە و لە كۆلێژ و پەیمانگەكانی ئەهلی درێژە بە خوێندن دەدەن كرێی خوێندنیان بۆ دابین دەكرێت.
بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، ئاشكراشی كرد: لە سنووری ئیدارەی سۆران زیاتر لە 360 قوتابی هەن كە كەسوكاریان شەهیدە، یان ئەنفالكراوە.