زاری كرمانجی- سۆران:
پزیشكێك دەڵێت” لەكاتی شوشتنی گورچیلە سۆندە سوورەكە خوێن دەهێنێتە دەرەوە و هەروەها بەسۆندە شینەكەشدا خوێنەكە دەگەڕێتەوە.
د. سەركەوت خۆشناو، پرۆِفیسۆری یاریدەدەر و پزیشكی ڕاوێژكاری بۆ چارەسەری گرێ و نەخۆشییەكانی شێرپەنجە، دەڵێت” كاتێ گورچیلە دەشۆردرێت سۆندەی سۆر خوێن دەهێنێتە دەرەوە و بە سۆندەی شین دەگەڕێتەوە، ئەمەش لەڕێی ئامێری شوشتنی گورچیلەوەیە و پرۆسەكە 4 كاتژمێر دەخایەنێت بەڕاكشاوی لەسەر قاووش و بێ جوڵە .
ئاشكراش دەكات”ئەم كردارە لە هەفتەیەكدا 3 جار واتە لە مانگێكدا 12 جار ئەنجام دەدرێت، هەر جارەو 4كاتژمێر دەخایەنێت و كۆی گشتی 48 كاتژمێر لەیەك مانگدا، بەڵام ئەوانەی تووشبووی ئەم نەخۆشییە نین لە ڕۆژێكدا نزیكەی 36 جار ئۆتۆماتیكی ئەم شوشتنە بۆی ئەنجام دەدرێت بێ ئاگا و بەبێ ئازار.