پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ یەک شەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینی، هەروەها گۆڕانكاری بەسەر بەشێك لە جۆرەكانی دیكەی دراودا هاتووە.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، گوتیشی: كۆی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەم شێوەیەیی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 153,850هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100دۆلار بەرامبەر بە چوار ملیۆن و 900 هەزار تومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە دوو ملیار 670 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 107 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 126 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5,750 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تومەن بەرامبەر بە 3,150 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.