بوژان ئیبڕاهیم _زاری كرمانجی :
ئەو هۆكارە كاریگەرە چی بوو وای كرد ئایدیای خوود بوون لە شەوەزەنگدا بێتە بوون؟
د. كوردستان رسول نوسەر و ڕاهێنەر باس لە كاریگەری و هێزی خود بوون دەكات لەسەر تاك “كاتێ ڕادەمێنم هەست دەكەم مرۆڤ دەستی بەهەموو شتێك راگەیشتوە تەنھا بەخودی خۆی نەبێ بگرە كۆسپی گەورەی دروست كرد لەبەردەم خۆیدا ،پێویست ترین رێگا بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی پێی بەختەوەر بێت ئەوەیە دەستی بگات بەخۆی ،خود بوون لەوەدا بچووك نەكەینەوە كەمروڤ خۆی دەناسێت و رێگای خۆی ،بەباشی بزانێ، بەڵكو لە ڕێگەی خودبونەوە ماناو دەلالەت دەدەین بەھەموو كەون و كائینات ھەموو شتێك ھەڵوێستەی لەسەر دەكەین ھەر نەبوونی ئەم مانایەیە ھەموو شتێكمان بێ بەھا كردوە وبەبێ ئەرزش و بەھا دەیبینین، ویستم لەرێگەی كتێبەكەم پەیامێكی گەورە بدەم بە كەسانی رۆشن فكر كەئەگەر بمانەوێ ھەمووان رزگار بكەین دەبێت بگەینەوە بەخود ئەوەی تائێستا مرۆڤایەتی بەرھەمی ھێناوە لەتەكنەلۆژیا مرۆڤی لەجەوھەری خود بوون دوور خستۆتەوە ژیانی مرۆڤ قەتیس ماوە دەبێت بە فەلسەی رونبینینمان دابچینەوە لەرووی داھێناوە كەچ داھێنانێك مرۆڤ لەم شەوە تاریكە رزگار دەكات داھێنان كاتی داھێنانە كەمرۆڤمان لەم شەوە بۆ رزگار بكات.
دكتورە كوردستان دەربارەی كتێبەكەی خود بوون لە شەوەزەنگدا وتی” لەئەنجامی سادەیی مرۆڤەكان سەری ھەڵدا كاتێ مرۆڤ خەونێك و ئەمانجێك و مانایەكی نیە بۆ خودی خۆی دەوروبەری ئەمە ئازارێكی قوڵە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێ ھەموو شتێك مانای ھەبێت هەموو هەنگاوێك بمانگەیەنێ بەهەنگاوێكی گەورەتر و بۆھەر لەحزەیەك چەقێك ھەبێت كەمرۆڤ بۆی بگەرێتەوە.
ئایا خوود بوون كات و تەمەن دەزانێت یان تایبەت بێت بە قۆناغێكی ژیان ؟
“خود بوون تەمەن وكات و قۆناغ نازانێت پەیوەستە بەھۆشمەندی مرۆڤەكان وپەیوەستە بە وەی چەندە ژیرانە دەژێت و پەروەردە كراویت پەیوەستە بەو بینینانەی كەبۆت دروست دەكرێت یاخود خۆت دروستی دەكەیت
خود بوون پێش لەدایك بوون دروست دەكرێت تەواوی ئەومیكانیزمانەشت پێ دەدرێت كەخود بوونی پێوە دەپێورێت ئەو رۆژەی مرۆڤ خود بوونی بیر دەچێتەوو ھەر ئەو رۆژەشە كە لەدایك بوونی خۆی بیر دەچێتەوە
خود بوون ھێندە جوانە سەروترە لەكات لەقۆناغەكان خود بوون ھەمیشە بیرت دەھێنێتەوە كەتۆ فریاد رەس و قارەمانی بۆ ھەموان ھەمیشە خۆت بەخزمەت كارو زانایەكی مەزن دەبینیەوە لەدیدی دەوروبەر”.