ئامادەکردنی _ بوژان ئیبڕاهیم
بەپێی سەرچاوەی تەندروستی کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی “خواردنی سەوزە بەشێکی سەرەکییە لە خۆراکی تەندروست، هەروەها ڕێگەیەکی کاریگەرە بۆ چارەسەرکردن و خۆپاراستن لە زۆرێک لە نەخۆشیەکان. سەوزە پڕە لە ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسێنەر و ماددە خۆراکیەکانی تر کە پێویستن بۆ تەندروستیەکی باشتر، هەروەها دەتوانن یارمەتیدەر بن لە کەمکردنەوەی هەوکردن و بەرزکردنەوەی سیستەمی بەرگری جەستە.یەکێک لە سوودە ناسراوەکانی خواردنی سەوزە توانای خۆپاراستن و چارەسەرکردنی نەخۆشییە درێژخایەنەکانە.!
لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە، خۆراکی دەوڵەمەند بە سەوزە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک و شەکرە و هەندێک جۆری شێرپەنجە. هەروەها ڕێژەی بەرزی ڕیشاڵی ناو سەوزە یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ و باشترکردنی کرداری هەرس، ئەمەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی گەدە و ڕیخۆڵە کەمدەکاتەوە”.
سەنتەری کۆنتروڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشی (CDC) دووپاتی کردەوە “جگە لە خۆپاراستن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان، سەوزە دەتوانێت یارمەتی دەربێت بۆ کەمی ڤیتامینەکان بۆ نموونە کەمی ئاسن لەجەستە دەتوانی لە ڕێگەی سەوزە بەدەستی سەوزەی وەکوو بڕۆکلی و کەرەوز بیبەری شیرین، هەروەها هەندێك سەوزە تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەیان تێدایە وەک برۆکلی و کالی و کەلەرم ، لەکاتێکدا سەوزە گەڵادارەکانی وەک سپێناخ و کالی دەتوانن یارمەتیدەر بن لە باشترکردنی تەندروستی ئێسک. سەوزەواتەکانی وەک سیر و پیاز دەرکەوتووە کە تایبەتمەندی دژە هەوکردنیان هەیە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی حاڵەتەکانی وەک هەوکردنی جومگەکان و تەنگەنەفەسی.
ئاماژەیان بەوەشكردووە: ” یەکێک لە هۆکارەکانی کاریگەربوونی سەوزە لە چارەسەرکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان ئەوەیە کە کۆمەڵێک ماددە خۆراکی بەرفراوانیان تێدایە. بۆ نمونە زۆرێك لە سەوزەکان ڤیتامینC تێدایە کە دژە ئۆکسانە و دەتوانێت یارمەتی خانەکان بدات لە تێکچون، هەروەها سەوزە سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین Aیە گرنگە بۆ بینینی تەندروست، هەروەها ڤیتامین K کە گرنگە بۆ مەینبوونی خوێن .
کاتێک باس لە خواردنی سەوزە دەکرێت بۆ چارەسەرکردن و ڕێگریکردن لە نەخۆشی دەبێت بیر لە سەوزە جیاوازەکان بکەینەوە بۆیە گرنگە کۆمەڵێک سەوزە بخۆیت بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە هەموو ئەو ماددە خۆراکیانە بەدەست دەهێنیت کە جەستەت پێویستی پێیەتی ، مەبەست لێی خواردنی چەندین ڕەنگی جۆراوجۆرە – سوور، پرتەقاڵی، زەرد، سەوز، و وەنەوشەیی – بۆیە کاتێك لە دوکانێکی خواردنیت ، سەوزەی تازە و هەمەڕەنگ هەڵبژێرە بۆپشتگیری کردن لە تەندروستی خۆت.
بە گشتی خواردنی سروشتی ڕێگەیەکی کاریگەر و بێ زیانە بۆ چارەسەرکردن و خۆپاراستن لە چەندین نەخۆشی و بەهێز کردنی سیستەمی بەرگری جەستە و دابەزاندنی کێش. بۆیە کاتێك لە دوکانێکی خواردنیت ، سەوزەی تازە و هەمەڕەنگ هەڵبژێرە بۆپشتگیری کردن لە تەندروستی خۆت.
سهرچاوه:
-ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی
سەنتەری کۆنتروڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشی.
كۆمەڵەی دڵی ئەمریكی