شەهلا ڕەشید- زاری کرمانجی :
بەشێکی کەمئەندامان لە وەرگرتنی مووچە سوودمەند بوونە و بەشێکیشیان تەنیا ناویان تۆمارکراوە و تا ئێستا لێی سوودمەند نەبوونە.
زیرەک قادر، بەرپرسی بەشی کەمئەندامان لە چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سۆران، لەم بارەوە بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند” بە بڕیاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەو کەمئەندامانەی لە ساڵی 2013 بەرەو سەرێ ناوەکانیان تۆمار کردووە، لە ئێستادا ئێمە مامەڵەکانیان بۆ ئەنجام دەدەین و ناوەکان بە سیستهمين، هەر کات کۆدەکانیان گەڕایەوە ئێمە لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی ئاگاداریان دەکەینەوە.
ئاشکراشی کرد” ئەوانەی کە ناویان تۆمار نەکراوە ئێستاش دەتوانن تۆمار بکەن و ئێمە کارەکانیان بۆ جێبەجێ دەکەین و چاوەڕێی وەڵامی سەرووی خۆمان دەکەین، هەروەها مووچەی هەموو کەمئەندامەکان بە بڕی 150 هەزار دینار دیاریکراوە.