محەممەد مەحموود – سۆران :
بەپێی ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە ٣-٩-٢٠٢٣ رۆژی دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایانە بۆ ساڵی نوێی خوێندن، بۆ ئەو مەبەستەش دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکان داوای لە مامۆستایان کردووە لەو رۆژە سەردانی قوتابخانە بکەن بۆ واژۆکردنی دەستبەکاربوونەوە، بەشێک لە قوتابخانەکانیش لەو رۆژە کۆبوونەوە ئەنجامدەدەن بۆ خۆئامادەکردن بۆ ساڵی نوێی خوێندن”.
بەپێی ئامارێکی زاری کرمانجی لە ساڵی رابردوو زیاتر لە ٧ هەزار مامۆستا بە هەمیشەیی و وانەبێژ وانە دەڵێنەوە لە ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران.