زاری كرمانجی-سیدەكان
لەسەر بودجەو بەسەر پەرشتی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی رێگاو بانی سۆران دەستكراوە بە تێكەڵەڕێژكردن و رێكخستنەوەی رێگاو كۆڵانەكانی گوندی نزاری.
ئەندازیار خوسرەت سادق دری، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی رێگاو بانی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لە لایەن تیمەكانمانەوە دەستكراوە بە ڕێکخستنەوە و تێکەلەڕێژ کردنی چەند كۆڵانێك لە ( گوندی نزاری ) سەربە قەزای سیدەکان”.
گووتیشی: ” پڕۆژەكە لە لایەن تیمەكانی كەرتی (١) لە سەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی رێگاو بانی سۆران جێبەجێ دەكرێت.