زاری كرمانجی-سۆران:
لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران دەستكرا بە هەڵمەتێك بۆ دەستبەسەر كردنی سوالكەران كە خەلكیان هەراسان كرد بوو.
مەنسوور محەمەد گەردی، لە راگهیاندنی قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لە سەر داواكاری هاووڵاتییان بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران و لە ژێر چاودێری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران و راسپاردەی قائیمقامی قەزاكەو لیژنەی ئەمنی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران دەستی كرد بە هەڵمەتێك بۆ دەستەسەر كردنی سوالكەران كە خەلكیان هەراسان كرد بوو”.
گووتیشی: ” لە هەڵمەتەكەدا زیاتر لە 58 سوالكەر لە شوێنە جیاجیاكانی شار بە تایبەت لە بەردەم مزگەوتەكان دەستەسەر كران و بەشێكی زۆریان كە تەمەنیان لە ١٤ساڵ زیاتر بوو بە بریاری دادوەر راگیران”.
ئاشكراشی كرد: ” ئەم هەڵمەتە بەردەوامی دەبێت لەپێناو ئەوەی چیتر نەبنە هۆكاری هەرەسان كردنی خەڵك و رێگری لەم دیاردەیە دەكرێت.