ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە.
ئێستا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەڕێژەی (٢.٤٩%) بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە ٨٨ دۆلار و ٩٩ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٦ دۆلار و ٨٣ سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسیش بەڕێژەی (٢.٨٩% ) بەرزبووەوە و گەیشتە ٨٦ دۆلار و ٥ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٣ دۆلار و ٦٣ سەنت بوو.