پشتیوان كەریم – حاجی ئۆمەران
بەمەبەستی بەشداریكردنی لە چلەی ئیمام حسێن لە 18 تا 31ی مانگە، زیاتر لە 70 هەزار زیارەتكار لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هاتوون و گەڕاونەتەوە.
بەڕێوەبەری نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بەپێی ئامارەكانمان لە رۆژی 18ی ئەو مانگە تا ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ئابی 2023 زیاتر لە 50 هەزار زیارەتكاری ئێرانی و بیانی لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران داخلی هەرێمی كوردستان بوونە، لەوێشەوە روویان لە شوێنە پیرۆزەكانیان كردووە”.
عەقید سالار تەحسین، بەرپرسی نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ئەوەشی خستەڕوو: ” لەگەڵ هاتنی زیارەتكارن، بەهەمان شێوە زیاتر لە 21 هەزار زیارەتكار بە هەمان دەروازەدا گەڕاونەتەوە ئێران، ئەمساڵ جگەلە زیارەتكارانی ئێرانی لەناویاندا، زیارەتكاری جۆرجیا، ڕووسیا، ئازربایجان و توركیا هەبوونە”.
دەشڵێت: ” لەسەر راسپاردەی سەرۆك بارزانی، پێویستە بە باشترین شێوە پێشوازی لەم زیارەتكارو میوانانە بكرێت كە دێنە ناو هەرێمی كوردستان، خۆشبەختانە تا ئێستا پێشوازییەكان بەشێوەیەكی سەركەوتووانە بەڕێوەدەچن.