زاری كرمانجی-سۆران
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران دەڵێت: ” قومار كردن نایاساییە و رێگە بەكەس نادرێت ئەم كارە ئەنجام بدات، لە هەرشوێنێك بوونی هەبێت لێپێچەوەی یاسایان لەگەڵ دەكرێت.
مقەدەم شەماڵ دێواری حامد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” هەر كارێكی نایاسایی لە سنوورەكەمان بوونی هەبێت، رێگری لێدەكرێت و تۆمەتبارانیش بەپێی یاسا رووبەڕووی دادگا دەكرێنەوە”.
گووتیشی: ” سەبارەت بە قومار كردن چونكە كارێكی نایاسایی رێگە بەكەس نادرێت ئەم كارە ئەنجام بدەن، لە هەرشوێنێك بوونی هەبێت هەستی پێبكەین یان پۆلیسی لێ ئاگادار بكرێتەوە، بەدواداچوونی بۆ دەكرێت و لێپێچەوەی یاسایان لەگەڵ دەكرێت”.
ئاشكراشی كرد: ” هەرچەندە پێشتر شوێن هەبووە بەهۆی قومار كردن داخراوە، بەڵام لە ئێستادا بوونی نییە ئەگەر هەشبێت كۆنتڕۆل دەكرێت و رێگە بەو جۆرە كەسانە نادرێت كە ئەم جۆرە كارانە دەكەن.