محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی
بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و گرنگی دانی کابینەی نۆیەم بە کەرتی تەندروستی, نەخۆشخانەیەکی 100قەرەوێلەیی لەیەکێک لەو قەزایانە دروست دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ئومێد خۆشناو, پارێزگاری هەولێر بڵاوی کردووەتەوە:“ مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی و پێویستی زۆری ناوچەکە بە پڕۆژەکە، ڕەزامەندیدا بە دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی لە قەزای مەخموور.
ئاماژەی بەوەشکردووە:“ لەئێستادا ڕووبەڕی 15 دۆنم زەوى لە پارچەی ژمارە (2981/1 کەرتی 7 مەخموور) تەرخانکراوە بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، دواى جێبەجێکردنی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانى بەناوکردنی پارچە زەویی تەرخانکراو بەناوی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بەبێ بەرامبەر بودجەی دروستکردنى پڕۆژەکە دەگرنەئەستۆ، بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ڕاسپاردراوە کاری پێویست ئەنجام بدەن.