زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا:
توێژەران لە زانکۆی واتەرو، ڕێگەی جیاوازیان تاقیکردەوە بۆ دروستکردنی سیستەمی هەڵمژینی ئاو لە هەوا. پرۆفیسۆر مایکل تام، دکتۆرا، لەگەڵ خوێندکارانی دکتۆرا پێی وانگ و وینان ژاو، تۆڕی جاڵجاڵۆکە و ئەرکی ئاو مژینی سوسکێکیان بەکارهێنا بۆ دروستکردنی سیستەمی نوێ کە دەتوانێت بەردەوام شێی ژینگەی دەوروبەری هەڵبمژێت.
لە ئێستادا نەبوونی ئاوی شیرین تەحەدایەکی جدییە کە هەڕەشە لە جیهان دەکات. یەکێک لە شێوازە تەقلیدییەکانی ئامادەکردنی ئاوی شیرین بەکارهێنانی ڕووبار و ژێرزەمینییەکانە بەڵام ئێستا توێژەران دەیانەوێت بەیارمەتی تەکنەلۆژیا و بە ئیلهام وەرگرتن لە جاڵجاڵۆکە ئەم کارە ئەنجام بدەن.
دکتۆر تۆم لەم بارەیەوە دەڵێت: تۆڕی جاڵجاڵۆکە پێکهاتەیەکی ئەندازیاری سەرسوڕهێنەرە کە دەتوانێت ئاو بە شێوەیەکی کاریگەر هەڵبمژێت.