محەممەد مەحموود – سۆران :
بە گوێرەی ئەو داتایەی راپۆرتی دیجیتاڵی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران ٦ هەزارو ٤٧٨ قوتابی لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی وەرگیراون بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤، زۆرترین قوتابی پۆلی یەکەم لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێرن نزیکەی ٥٠ هەزار قوتابین”.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راپۆرتی دیجیتاڵی وەزارەتی پەروەردەی بڵاو کردەوە کە تاوەکو ئێوارەی دوێنێ تۆمارکراوە، وەزیری پەروەردە دەڵێت “بەگوێرەی ڕاپۆرتی سیستمی دیجیتاڵی وەزارەتی پەروەردە ، تا ئەم پاش نیوەڕۆیە کاتژمێر (٤) ، ژمارەی ئەو قوتابیانەی کە بۆیەکەم جار تۆمارکراون لە پۆلی یەکی بنەڕەتی بریتیە لە ( ١٥٢٦٤٥) سەد و پەنجا و دووهەزار شەشسەد وچل و پێنج قوتابی “.
ئالان حەمە سەعید ئەوەش رووندەکاتەوە ” ئەو داتایە رۆژانە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت ، چونکە بەکارهێنەرانی سیستمی ( ئی پەروەردە) بەبەردەوامی داتاکان داخڵ دەکەن .