ئیسماعیل ئیبراهیم
هەولێر، پایتەختی هەرێمی كوردستان، یەكێكە لە شارە گەشاوە، ئارام و شوێنی سەرەكی كاری دیپلۆماسی هەرێمی كوردستان، شارێك كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو پێشكەوتنی هەمەچەشنەی خێرای بە خۆیەوە بینی.
پایتەختێك تا چەند ساڵ لەمەو بەر یەكێتی بە گوندێكی گەورە ناوی دەهێنا، پارتی شەڕی بە دووبەی كردنی دەكات .
هەولێر لە كۆڵانە وێرانەكانی پێش ساڵی 1996، ئێستا بۆتە خاوەن شەقامی 120 و 150 مەتری، لە تاكە بینای چەندین نهۆمییەوە كە شیراتۆن بوو ئێستا بۆتە خاوەن هەزاران بینای مەزنی بازرگانی و نیشتەجێبوون.
شارێكی فرامۆشكراو لە رووی سیاسییەوە ئێستا بۆتە ناوەندی بڕیارە گرنگ و یەكلاكەرەوە سیاسییەكان بۆ هەرێم و زۆرجاریش بۆ عێراق و ناوچەكە .
هەولێر لە دەلالخانەی ژێر قەڵاوە، بۆ بازاڕی نیشتمان و هەزاران براندی جیهانی.
هەولێر لە بارەگای قەرارگەی رەمەزانی پاسدارانی ئێرانەوە، بۆ دەیان كونسوڵگەری و نوێنەرایەتی وڵاتانی جیهان.
هەولێر لە پەرواێزییەوە بۆ لوتكەی گرنی پێدانی دیپۆلۆماسی، لە دوو ترمیناڵی وێران بووی، بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی، لە ژێر هەڕەشەی بە ئێرانی كردنی وەك سلێمانی، بۆ باڵاگرتنێكی سەربەرزانەی پڕشكۆوە، لە تاكە زانكۆی سەلاحەددینەوە بۆ دەیان زانكۆ و پەیمانگەی حكومی و ناحكومی و نێودەوڵەتی، لە پاركی گڵكەندەوە بۆ لوتكەی گەشتیاری لە هەموو عێراق.
3 نەخۆشخانەی هەولێر بە ئامێر و بینایەی كۆن، بۆ دەیان نەخۆشخانە بە بینا و ئامێری پێشكەوتووی سەردەمی جیهانی.
هەولێر لە ترس و لەرزی سەرمایەداران، دوكانداران، هاووڵاتییان بۆ ناوەندی گەورەی بازرگانی و ئاسایشی بازرگانی.
ئەمانە مشتێك لە خەرواری گەشەی هەولێرن، باس لە گەشەی خێرای قەزا و ناحیەكان بكرێت دەبێ دەیان لاپەڕەی لەسەر بنووسرێت.
ئەی سلێمانی لە دوای 31 ئاب و بەر لە ئەو مێژووە و تا ئێستا بەرەو كوێ، جگە لە دزی، جەردەیی، كوشتن، تیڕۆر، مافیا چییەتی، بەرەو دواوە گڕانەوە چیترتان كرد.
پیاسەیەك بۆ ناو شاری سلێمانی بەسە بۆ تێگەیشتن لەو دۆخەی یەكێتی بەسەر ئەو دەڤەرەی هێناوە، هەلەبجە زامدارتر، چەمچەماڵێكی وێران، ئیدارەی راپەرێن وێران و ئیدارەی گەرمیان وێرانتر.
بەر لە 31 ئابی 1996، خەڵك بۆ گەشتوگوزار لە بادینانەوە دەچوونە سلێمانی، ئێستا سەرانی ئەو شارە دۆخێكی وایان خوڵقاندووە كە هەر كەسێك بییەوێت بچێتە سلێمانی راستەوخۆ دەنگ و وێنەی كوشتن و رووتكردنەوە لە مێشكی دەزرینگێتەوە.
ئەمانە بەرهەمی 31ی ئابن، بەرهەمی خاك فرۆشی و خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەریش لە كەركوك و پەلكانە و باقی شوێنەكانیتر دیارە.
بۆیە مەكتەبی سیاسی یەكێتی خاوەن مێژووی 66ی جاشایەتی و 83 خیانەت لە بەرەی جوت و 16 ئوكتۆبەر و پیلانی ئەم دواییانەی لاواز كردنی كیانی سیاسی هەرێم بزانێت، شوكور هوشیارە مەحوی.
ئەم جۆرە نووسینانەی مەكتەبۆكەی داماوەكەی سیاسی یەكێتی جگە لە پەڵەقاژەی مەرگێكی لەسەر خۆ هیچی دیكە نییە.