محەمەد ئامۆكەیی – زاری كرمانجی
بە ئامادەبوونی قائیمقامی قەزای چۆمان و بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مینی هەولێر و ژمارەیەك لە كارمەندانیان لەپرۆسەیەكدا لە لایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە (EOD) زیاتر لە 90 مین و تەقەمەنی پاشماوەی جەنگی بەسەركەوتووانە تەقێندرانەوە.
عەلی عەبدولڕەحمان, بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مینی هەولێر بەزاری كرمانجی راگەیاند:“ لەدرێژەی پرۆسەی پاكسازی مین لە كێلگەمینی كارێزان لەگوندی مژدێنیانی قەزای چۆمان، بە ئامادەبوونی قائیمقامی قەزای چۆمان و ژمارەیەك كارمەند و تیمەكانمان 90 مین و تەقەمەنی پاشماوەی جەنگی لەلایەن تیمی مینلابەری 2 و تیمی میكانیكەڵ كەبەهاوبەشی كاری پاكسازی لەكێڵگەمینی كارێزان، لەپرۆسەیەكی لەناوبردندا تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە (EOD) سەربە بەرێوەبەرایەتیمان سەرجەمیان بەشێوەیەكی تەكنیكی لەناوبران”.
بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مینی هەولێر رووبەری كێلگەكەو ئاماری قوربانیانی مین لەو شوێنە ئاشكرا دەكات : ” كێلگە مینی كارێزانA رووبەرەكەی(450274)م دووجایە و 35هاونێشتیمانی لەو كێڵگەمینەدابەر مین كەوتوون، تاكوئێستا توانراوە زیاتر لە(95322)م2 دووجا لێی پاك بكرێتەوە.