شەهلا سۆفی زاری كرمانجی:
بەرپرسی فەرمانگەی ژینگەی سۆران، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند:” دوای دە ساڵ لەكاری خوبەخشی لە بواری ژینگەدا، لە ٢٤/١١/٢٠٢٢ لەلایەن سەرۆكی دەستەی ژینگە و سەرپەرشتیاری ئیدرەی سەربەخۆی سۆران ئەو متمانەیەم پێبەخشراو وەك یەكەم بەڕێوەبەر لە فەرمانگەی ژینگەی سۆران دەست بەكار بووم.
هەژار ماهر بەرپرسی فەرمانگەی ژینگەی سۆران، دوپاتی كردەوە:” ئامانجمان پاراستن و چاككردنی ژینگەو ڕێگری كردن لەپیسبوون و پاك ڕاگرتنی ژینگەیە، بوونی ئەم فەرمانگەیە لەم سنوورەدا هۆكارێكە بۆئەوەی بەووردی پشكنین بۆ هەرسێ چەمكی ئاو و خاك وهەوا بكرێت، هەروەها كارئاسانییە بۆ هاووڵاتییان بۆ ڕایی كردنی كارەكانیان بەكاتێكی كەمتر و تێچوویەكی كەمتر.”
لەدرێژەی قسەكاتیدا، بەرپرسی فەرمانگەی ژینگەی سۆران، گووتی:”ساڵێك بەسەر ئەركەكەمدا تێدەپەڕێت، بەڵام سەرەڕای دەرچوونی فەرمانی خەرجی پێداویستی و دابین كردنی باڵەخانە، تا ئێستا نەتوانراوە ئۆتۆمبێل و فەرمانبەرمان بۆ دابین بكرێت و فەرمانگەكەمان خۆی لە چواردە هۆبە دبینێتەو تا ئێستا بە تەنیا كارەكان بەڕێوە دەبەم”.