سەردار قازی ـ سۆران:
یانەی سۆران، بەردەوامە لەئامادەسازی بۆ خولی یانە نایابەکانی کوردستان، و سێ هێرشبەری نوێی گواستەوە ریزەکانی.
بەمەبەستی تۆکمەکردنی هێڵی پێشەوەی یانەکە سۆران سێ هێرشبەری گواستوەتەوە، کەدووانیان بەڕەگەز عەرەبن.
19 رۆژ ماون بۆ دەستپێکردنەوەی رکابەری خولی نایابی کوردستان، تا ئێستا پێکهاتەی یانەکە بۆ ئەو خولە دیار نییە.
لەپێگەی فەرمی یانەکە بڵاوکراوەتەوە، کە دڵشاد ئیدریس عاسی، یاریزانی وەرزی رابردوی یانەی سلێمانی روویکردوەتە ریزی یانە سۆران، دڵشاد لەهێڵی هێرشبەری یاریی دەكات.
دووەم گرێبەستی سۆران، هێنانی عەلا محەممەد ـە کە ئەمیان هێرشبەری سەرەڕم ـە، بۆ ماوەی یەک وەرز درێسی سۆران دەپۆشێت.
سێیەم گرێبەستی یانەی سۆران، گەڕاندنەوەی وەزاح مالیک ـە، ئەو هێرشبەرە وەرزی رابردوو لەریزی کوڕانی پایتەختی شەهیدان یاریی کردووە، بۆ وەرزی نوێش لەسۆران بەردەوام دەبێت.