زاری كرمانجی- سۆران:
بەرپرسی بەشی فریاكەوتنی سۆران، دەڵێت:” ماوەیەكە تووشبوون بە نەخۆشی سكچوون و ڕشانەوە لە سنووری سۆران زیادی كردووە، هۆكارەكەشی بۆ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و خواردن دەگەڕێتەوە.
ڕێبوار سەیفەدین، بەرپرسی بەشی فریاكەوتنی سۆران لە نەخۆشخانەی ئاشتی گشتی، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئێستا حاڵەتەكانی ڕشانەوە و سكچوون زۆر بوونە، بۆیە بەردەوام تووشبووانی ئەم حاڵەتانە سەردانی بەشی فریاكەوتن دەكەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر، هۆكارەكەش زیاتر بۆ خواردن و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەگەڕێتەوە.
بەپێی ئەو ئامارەی دەست زاری كرمانجی كەوتوون، ڕۆژانە نزیكەی 300 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن دەكەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، لەنێو ئەم ئامارەشدا زیاتر لە 30 نەخۆش ئەوانەن كە تووشی سكچوون و ڕشانەوە دەبن.